قۆناغی یەکەمی پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و ھەرێم دەستپێدەکات
(0) /
زایەڵە - زیا عەواد، سەرۆکی دەستەی ئامار و رێکخستنی زانیاریی لە وەزارەتی پلاندانان:رۆژی یەک شەممەی داھاتوو قۆناغی یەکەمی پرۆسەی سەرژمێری لە عیراق و ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات کە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ١ی ئەیلول، قۆناغی سەرەکی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عیراق دەستپێدەکەن.
چالاکییەکانی پێشتر، ڕاھێنان و ئامادەکاری بوون بۆ پرۆسەکە، بەڵام ئەم پرۆسەیە یەکێکە لە قۆناغە سەرەکی و گرنگەکانی سەرژمێریی دانیشتووان کە تیایدا ژماردنی باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون و دامەزراوەکان لەخۆدەگرێت لەگەڵ وەرگرتنی زانیاریی سەرەتایی دەربارەی ژمارەی ئەندامانی خێزان و دابەشبوونی خێزانەکان بەپێی نێر و مێ، بۆ ئەوەی ببێتە بنەمای سەرژمێرییە گشتیەکە کە لە ٢٠ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.
پرۆسەکە بۆ ماوەی دوو مانگ لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان بەردەوام دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: