كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بڵاوكرایەوە
(0) /
زایەڵە - بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق. بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك بكات، یەكێك لەوانەش خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پرۆژە یاسای سیستەمی کۆمارى عێراق بۆ پاراستنی ماددە و كەرستەكانی ئەتۆم، هەروەها خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەكی دیكە دەكرێت.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا خوێندەوەی یەكەم بۆ تەواوكردنی پرۆژە یاسای پاراستنی ئازادی بیروڕا بكرێت، هەروەها خوێندەوەی یەكەم یۆ پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق دەكرێت.
لە كارنامەكەدا كاتی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: