بژار حەکیم بۆ زایەڵە گوتاری میدیایی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لێکدایەوە

(0) / / گفتگو / بژار حەکیم زایەڵە کوردستان


Aug 31, 2024

قەبارەی فۆنت:


زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە بژار حەکیم جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنوسانی کوردستان  وتی، کاتێک گوتاری میدیایی لە چوارچێوەی واقیعدا دەبێت، كە بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرێ و بەرژەوەندیی کەسی لە گوتارەکەدا بوونی نەبێت.

وتیشی، گوتاری میدیایی ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە هۆشیاركردنەوەی تاك و ئاراستەکردنی شەقام، بەو خواستەی کە خاوەن پەیام دەیەوێ لەڕێگەی گوتاری میدیاییەوە بیخاتە مێشک و دەروونی خەڵک.

جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنوسانی کوردستان  ڕونیشیکردەوە، گوتاری میدیایی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دروستكراوە،بەومانایەی تەکنیکی نووسین و هەڵبژاردنی دەستەواژەی ئامانجداری تێدا بەکاردێت، لەم پرۆسەیەدا بەرهەمهێنانی گوتاری میدیایی بە قازانجی ئەو کەسە تەواو دەبێت کە کێ بتوانێت جوانترین گوتار بەرجەستە بكات، چونکە زۆرترین كاریگەریی لەنێو کۆمەڵگەدا دروستدەکات.

هێمای بەوەشکرد، بانگەشەی هەڵبژاردن پرۆسەیەکی قورسە، پێویستی بە گوتارێکی میدیایی کارلێکەر هەیە، بەتایبەت گوتارێک کە واقیعی بێت، کەرەستەکانی گوتارەکە پەیوەندی راستەوخۆی هەبێت بە باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.

کامەران کەریم