یەکەم مەدالیای مێژووی سکواشی خانمانی ئێران یەکلایی کرایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران کوردستان


Aug 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کچە یاریزانی سکواشی ئێران گەیشتە چوار یەکەمی پێشبڕکێکانی ڕیزبەندی نێودەوڵەتی سکواش و یەکەم مەدالیای لە مێژووی ئەم لقە لە وەرزشی بەدەستهێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی سکواش، لە پاڵەوانێتی ڕیزبەندی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی پیشەگەری جیهانی ئافرەتانی سکواش لە کۆلکەتای پایتەختی هیندستان، فەریشتە ئیقتداری  یاریزانی نیشتمانی وڵاتی ئێران کە بە پاڵپشتی فیدراسیۆنی سکواش چووە ناو ئەم پاڵەوانێتییانە، بە سەرکەوتن بەسەر یاریزانانی دیکەی بەشداربووی ئەو کێبەرکێیە چووە نێو چوار یەکەمی ئەم پاڵەوانێتییانە، و مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.


مۆنا فەلاحەتی، یاریزانی نیشتمانی دیکەی وڵاتی ئێران، لە خولی  دووهەمی پێشبڕکێیەکە بە 2-3 بەرامبەر شەمین دیاز دۆڕا، سەرەڕای بردنەوەی لە خولی یەکەمدا بەرامبەر ڕکابەرە هیندییەکان.

ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی سکواشی ئافرەتان لە وڵاتی ئێراندا خانمێکی ئێرانی مەدالیای پاڵەوانێتی ڕیزبەندی جیهانی PSA بەدەست بهێنێت.

کەژاڵ حەمیدی