نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە گراند ئسلمی ئەمریکا سەرکەوتن تۆمار دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Aug 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــ نۆڤاک جۆکۆڤیج  سەرکەوتنێکی ئاسانی هەبوو بۆ قۆناغی سێیەمی گراند ئسلمی 2024ی ئەمریکا.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ یاریزانی تێنسی سەربی تەمەن 37 ساڵ و بەرگریکاری نازناوی گراند ئسلمی ئەمریکا بە یەکلاکەرەوە چووە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە.

لە قۆناغی دووەمی گراند ئسلمی ئەمریکیدا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە لازلو جێرای بردەوە،  لازلو جێرا، یاریزانی تێنسی ژمارە 109 ی جیهانە یارییەکە بە ئەنجامی 6-4، 6-4، 2-0 کۆتایی پێهات و ماوەی یارییەکە 2 کاتژمێر و 16 خولەک بوو.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە قۆناغی سێیەمدا ڕووبەڕووی ئەلێکسی پۆپیرینی ئوسترالی دەبێت.

گراند ئسلمی ئەمریکا تا 8 ی ئەیلول بەردەوام دەبێت و خەڵاتەکانی تاکەکەسی پیاوان 75 ملیۆن دۆلارە. بەرگریکاری پاڵەوانێتییەکە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربیایە کە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لە دانیێل مێدڤێدێڤی ڕووسی بردەوە.

کەژاڵ حەمیدی