654 زیارەتکاری پاکستانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا گیریان خواردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Aug 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: دوو ڕۆژە 654 زیارەتکاری پاکستانی بەهۆی گرفتی تەکنیکی لە دوو فڕۆکەی هێلی ئاسمانیی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گیریان خواردووە.
 
 وەزیری دەرەوە باڵیۆزی پاکستانی ڕاسپاردووە ژەمەخواردن و پێداویستییەکانی زیارەتکارەکان دابین بکات تا ئەو کاتەی گەشتەکەیان دەست پێ دەکەن، هەروا وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی پاکستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە هەوڵ و پەیوەندیدان بۆ ئەوەی هەرچی زووە زیارەتکارەکان گەشتیان بۆ ڕێک بخرێت و بەرەو پاکستان بگەڕێنرێنەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشبینی کردووە ئەمڕۆ شەممە، سەرجەم زیارەتکارەکان بەرەو پاکستان بەڕێ بکرێنەوە.
 
کامەران  کەریم