ئەو ٦٠ کۆچبەرەی لە ئاوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردبوو ڕزگارکران

(0) / / جهان / زایەڵە یۆنان ئیتاڵیا کوردستان


Aug 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەو ٦٠ کۆچبەرەی شەوی ڕابردوو، بەهۆی کونبوونی بەلەمەکەیان لە ئاوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردبوو لە ئێستادا سەرجەمیان ڕزگارکراون و گەیەندراونەتەوە بۆ یۆنان. 
 
ڕەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ رایگەیاند" ئەو ٦٠ کۆچبەرەی شەوی ڕابردوو داوای بەهانوەچوونیان دەکرد لە ئێستادا ڕزگار کراون و بەسەلامەتی گواستراونەتەوە بۆ ناو خاکی یۆنان". 
 
شەوی ڕابردوو بەلەمێکی کۆچبەران کە ٦٠ سەرنشینی تێدا بوو لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردبوو کە زۆرینەیان کوردی باشور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بوون و بەشێکیشیان ژن و منداڵ بوون.