له‌باره‌ی مووچەكانیان كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شەهیدان


Sep 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌‌ لەلایەن وه‌زاره‌تی دارایی‌ بۆ گه‌نجینه‌ نێردراوه‌، مووچەی كەسوكاری شەهیدان لە ماوەی دوو رۆژدا دابەش دەكرێت،

بەمشێوەی خوارەوە:-

-  سبەی سێشەممە مووچەی کەسوکاری شه‌هیدانی سەنگەر و هاووڵاتی دابەش دەکرێت.

-  دووسبەی چوارشەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران (جینۆساید) دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدانی هەڵەبجە داواشی لە کەسوکاری شەهیدان كرد سەردانی بانكی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان .

کامەران کەریم