بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی وەک هەمیشە لەگەڵ هەولێرییە خۆڕاگرەکان دەمێنێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر بافڵ تاڵەبانی


Sep 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی وەک هەمیشە لەگەڵ هەولێرییە خۆڕاگرەکان دەمێنێتەوە .

ئەمجارە پێکەوە لە هەولێری پایتەختەوە مژدەی بونیادنانی حوکمڕانییەک رادەگەیەنین کە خزمەتکاری هاوڵاتییان بێت نەک یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە بکات.

یەکێتیی نیشتمانیی جارێکیتر و لەژێر هیچ ناوێکدا رێگە بە جیاکاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا نادات

ئەوەی دەمانەوێت و هەر دەبێت رووبدات، هێنانەکایەی قۆناغێکی نوێی حوکمڕانییە کە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکاریی هاوڵاتییان بێت و توانای چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و قووتی خەڵکی هەبێت و ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەی نەکاتە قوربانیی ململانێ سیاسی و ناڕەواکان.

هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرفەتێکی گرنگ و چارەنووسسازە تاوەکو هەموومان پێکەوە بە رۆ‌حێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی سەقامگیرتر بنێین و داهاتوویەکی خۆشگوزەرانتر بۆ نەوەکانمان بونیادبنێین.

لە رابردوودا بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵکە دڵسۆزەکەمان، هەنگاوی گەورە و کاریگەرمان ناوە، دڵنیام لە داهاتووشدا بە رۆحێکی کۆڵنەدەرانەی یەکێتییانە و کوردانەوە سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەین.

هەولێر خاکی پیرۆزی کوردستانە و موڵکی هەموو ئەوانەیە کە بە دڵ کوردستانیان خۆشدەوێت نەک ئەوانەی لەپێناو بەرژەوەندیی تەسکی ‌حزبی و کەسیدا بەکاریدەهێنن.

کامەران کەریم