خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای باری کەسێتی دەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە باری کەسێتی کوردستان عێراق هاوسەرگیری


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای باری کەسێتی دەکات کە رێگە بە ھاوسەرگیری کچانی تەمەن ٩ ساڵ دەدات.

هاوكات بەپێ کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا دەدرێت و چوار پڕۆژەیاسای دیکەش خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.

ھاوكات لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای باری کەسێتی ساڵی ١٩٥٩ دەکات.

رۆژی ٢٤ی تەمموزی رابردوودا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ھەموارەکە کرد کە رێگە بە ھاوسەرگیری کچانی تەمەن ٩ ساڵ دەدات، ئەوەش ناڕەزایەتی فراوانی لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێمی کوردستان لێکەوتەوە و بەشێک لە پەرلەمانتاران و رێکخراوەکان و چالاکوانانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی بە پێشێلکردنی مافی منداڵ و ژنانی دادەنێن و داوادەکەن رێگری لە ھەموارکردنەوەکەی بکرێت.

کامەران کەریم