گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شارەکانی ھەرێم و ئیدارە و قەزا و ناحیەکان دەستیپێکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کارتی دەنگدان کوردستان زایلە هەڵبژاردن پەرلەمان


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی: دوای ماوەیەک راگرتنی، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم ئیدارە سەربەخۆ و قەزا و ناحیەکان دەستیپێکردەوە.

گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان وەسەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحیەکان لەئێستادا کراوەتەوە بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی، بۆیە ئەگەر ھاووڵاتیان کاری گواستنەوەی کارتی زانیارییان ھەیە دەتوانن سەردانی نوسینگەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن .

مانگی ئایاری رابردوو، گواستنەوەی کارتی زانیاری لە ھەولێر و دھۆکەوە بۆ سلێمانی و بە پێچەوانەشەوە لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر و دھۆک ڕاگیرا، بەھۆی رێوشوێنەکانی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

کامەران کەریم