هەشت لە باشترین تێنیسۆرەکانی جیهان دیاری کران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تێنیسۆر


Sep 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــ هەشت باشترین یاریزانی تێنس لە گراند ئسلمی 2024 ی ئەمریکا دیاری کراون.

 یانیک سینەری یاریزانی یەکەمی جیهان بووە دوایین یاریزان کە گەیشتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی ئۆپێنی ئەمریکا. سینەر لە قۆناخی چوارەمی پاڵەوانێتییەکەدا بە ئەنجامی 7-6 (7-3)، 7-6 (7-5)، 6-1 لە تۆمی پاولی ئەمریکی بردەوە و سەرکەوت.

دیدارەکانی چارەکی کۆتایی گراند ئسلم ئەمریکی بەم شێوەیە:

یانیک سینەر (ئیتاڵیا) ـــ دانیێل مێدڤێدێڤ (ڕووسیا)

جاک دراپەر (بەریتانیا) ـــ ئەلێکس دی مینور (ئوسترالیا)

تایلۆر فریتز (ئەمریکا) ـــ ئەلیکساندەر زڤێرێڤ (ئەڵمانیا)

گریگۆر دیمیترۆڤ (بولگاریا) ـــ فرانسیس تیافۆ (ئەمریکا)

گراند ئسلمی 2024 ی ئەمریکا تا 9 ی ئەیلول بەردەوام دەبێت و خەڵاتەکانی تاکەکەسی پیاوان 75 ملیۆن دۆلارە. بەرگریکاری پاڵەوانێتییەکە یاریزانی تێنسی سربی نۆڤاک جۆکۆڤیچ بوو کە ساڵی پار لە یاری کۆتایی دانیێل مێدودوڤی ڕووسی بردەوە. جۆکۆڤیچ لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیی ئەمساڵدا بە ڕکابەرێکی ئوسترالی دۆڕا و دوورخرایەوە.

کەژاڵ حەمیدی