بڕیارێكی نوێ بۆ تاكسییەكان جێبەجێدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە تاکسی سلێمانی


Sep 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی تاكسیی میتەر بۆ تاكسییەكان جێبەجێدەكرێت كە چاوەڕواندەكرێت لە ساڵی نوێوە كاری لەسەر بكرێت.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی، ، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە كار بۆ ئەوە دەكرێت سەرجەم تاكسییەكان پێوەریان بۆ دابنرێت كە پڕۆژەكە بەناوی (تاكسیی میتەر)ە و لە قۆناغی یەكەمدا بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت و بۆ سیتییەكان كاری پێدەكرێت كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێدەكرێت.

راشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیە ئامانج لێی رێكخستنەوەی نرخ و تەواوی زانیارییەكانە كە ئامێرێك لە داشبۆڵی ئۆتۆمبێلەكە دادەنرێت و سەرجەم زانیارییەكانی تێدا تۆماردەكرێت.

کامەران کەریم