شاندێکی  هه‌رێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم بەغدا کوردستان


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەحمەد مام رەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان :لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسیی کوردستان لەگەڵ عێراق سەردانی بەغدا دەکەن و زیاتر لە 25 هەزار زیندانیی سیاسیی سوودمەند دەبن."
 
رەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆتاییەکانیدایە بۆئەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هاوتای مووچەی زیندانییانی سیاسیی عێراق بکرێ.

چاوەڕوان دەکرێت بەمنزیکانە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر بکات، ودوای ئەوەش شاندێک بچنە بەغدا بۆ ئەو بابەتە، بەڵام وادەی چوونی شاندەکە دیار نییە."
 
ئێمە پێشتر داوامان کردووە مووچە و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسیی کوردستان هاوتا بکرێت و بخرێنە سەر دامەزراوەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراق، ئەگەر ئەوە بکرێت کارێکی باشە."
 
لە هەرێمی کوردستان 25 هەزار و 107 زیندانی سیاسیی بە لیژنە و بڕیاری دادوەر هەموو رێککارەکانی پشتڕاستکردنەوەیان بۆ کراوە، هەندێکی دیکەش ماون.
 

کامەران کەریم